هه‌سه‌ده: سبه‌ى دوايین هێرش ده‌كه‌ينه سه‌ر باغۆز
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، رايگه‌ياند، ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ دوایين هێرش بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانى داعش له ناو باغۆزدا.
وته‌بێژى هه‌سه‌ده، مسته‌فا بالى، راشيگه‌ياند، ئه‌گه‌ر تا نيوه‌ڕۆى شه‌ممه (9ى ئازار/ مارسى 2019)، چه‌كدارانى داعش خۆيان راده‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وا هێرش ده‌كرێته سه‌ريان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ديكه‌ی سڤیلیشى تێدا مابێت.
مسته‌فا بالى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له دوێنێوه هيچ كه‌سێك له باغۆز نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه. نه سڤیل و نه چه‌كدارى داعش.
مانگى رابردوو، هه‌سه‌ده هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى باغۆز له سنوورى پارێزگاى دێرزوور ده‌ست پێكرد.
له ماوه‌ى رابردوودا هه‌زاران هاووڵاتى و چه‌كدارى داعش خۆيان راده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كردووه.
به هۆى بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى خه‌ڵكی سڤیله‌وه، هه‌سه‌ده رايگه‌ياندبوو، هێرشه‌كانى راده‌گرێت، تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌و خه‌ڵكه رزگار بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر