54 ساڵه سامهڕا دهردی عێراقییهكان دهرمان دهكات
K24 - ههولێر:
کۆنترین کارگە لە عێراق کە تا ئێستاش لە کار دایە و بەشێک لە پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە، کارگەی دەرمانی سامەڕایە، کە لە ساڵی 1965 دروست کراوە و نزیکەی 350 جۆری دەرمان بەرهەم دەهێنێت.
زیاتر لە پەنجا ساڵە ستافێکی سێ هەزار کەسی، بەبێ دابڕان کاردەکەن و بەشێک لە پێداویستییەکانی نێوخۆیی دەرمان دابین دەکەن، ئێرە کۆمپانیای گشتیی وەبەرهێنان و دروستکردنی دەرمانە لە سامەڕا.
گەشەی ئابووریی وڵاتان لە ڕێگەی گرنگیدان و پێشخستنی بەرهەمی ناوخۆیی دەبێت، بە پێچەوانەشەوە، ئابوورییەکی داتەپیوو بەرهەم دێت، سەرەڕای بەرهەمی باش و کوالێتیی بەرز، بەڵام حکوومەت ئێرەشی پشتگوێ خستووە.
کارگەی دەرمانی سامەڕا، لەسەر بنچینەی هەماهەنگی و هاوکاریی ئابووریی نێوان عێراق و یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، لە ساڵی 1965 دامەزراوە، لە ساڵی 1971 بەرهەمەکانی ڕەوانەی بازاڕکانی ناوخۆ و چەند وڵاتێکی دیکە دهكات. کارگەکە لە هەریەک لە شارەکانی بەغدا، حللە و نەینەوا لقی دیکەی هەیە.