ریال مه‌درید به‌بێ نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
ریال مه‌درید دوای دۆڕانه‌كه‌ی كلاسیكۆ سبه‌ی له گه‌ڕی 27ـه‌می لالیگا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید.
ریال مه‌درید له كاتێكدا رووبه‌ڕووی ڤه‌له‌د وه‌لید ده‌بێته‌وه به 48 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیه‌كه ده‌بینرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ڤه‌له‌د وه‌لید بیست و شه‌ش خاڵی هه‌یه و خانه‌ی شازده‌می گرتووه.
ئه‌م یارییه‌ی ریال مه‌درید دوای پێنج رۆژ له كرانه ده‌ره‌وه‌یان له چامپیۆنزلیگه و له‌دوایین راهێنانه‌كانیشدا ماركۆس یۆرێنتی و دانی كارفاخال و ڤینیسیۆس و لوكاس ڤاسكوێز به‌هۆی پێكانه‌وه ئاماده نه‌بوون، هه‌روه‌ها ماریانۆ دیاز و گاریس به‌یڵیش به‌شداری راهێنانه‌كانیان نه‌كرد و پێشبینی ده‌كرێت له‌م یارییه به‌شداری نه‌كه‌ن.
جگه له یاریزانه پێكراوه‌كان، سێرخیۆ رامۆسی سه‌ركرده و دڵی به‌رگری مێره‌نگی به‌هۆی سزای راگیرانه‌وه ناتوانێت یاریی بكات و به‌مهۆیه‌وه ئه‌ركی ریال مه‌درید له‌م یاریی قوڕس ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه رامۆس سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چۆته شوێنی راهێنانه‌كانی ریال مه‌درید و داوای له یاریزانه‌كان كردووه كه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی داهاتوو لالیگا ببه‌نه‌وه تا له پله‌ی دووه‌م كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بهێنن.
ڤه‌له‌د وه‌لید سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆزێ زۆرییلا میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، له یاریی چوون ڤه‌له‌د وه‌لید به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له بێرنابیۆ تووشی شكست بوون.