به ڤیدیۆ.. ژنی چه‌كداره داعشه‌كان په‌لاماری رۆژنامه‌وانان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك ژنه چه‌كداری داعش، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌وانان و لێناگه‌ڕێن وێنه‌یان بگیرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژنه‌كان هاوسه‌ری چه‌كدارانی داعشن و زۆربه‌یان عێراقین، له باغۆزی پارێزگای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ده‌ستگیركراون و راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و ژنانه له‌گه‌ڵ منداڵانیان به بارهه‌ڵگر له سووریاوه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق، به‌ڵام وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، په‌لاماری رۆژنامه‌وانان ده‌ده‌ن و رێگه‌ناده‌ن وێنه‌یان بگیرێت.
هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه، ژنه‌كان له دواوه‌ی بارهه‌ڵگرێك دانیشتوون ده‌به‌ی ئاو به رۆژنامه‌وان داده‌كه‌ن و به‌وه‌نده‌ش وازناهێنین تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی ده‌به ئاوه‌كانی ده‌ستیان بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن.
چالاكوانان تێبینی هه‌ڵسوكه‌وتی "شه‌ڕانگێزی" ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن و ده‌پرسن: "ئه‌وانه‌ی دیلن یان چه‌كداری راسته‌قینه‌ی داعشن و له شه‌ڕدان؟".
ئ. م