هه‌سه‌ده نوێترين زانيارى له باره‌ى شه‌ڕى باغۆز بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، رايگه‌ياند، له چه‌ند كاتژمێرى رابردوودا 37 چه‌كدارى داعش كوژراون و شه‌ڕى سه‌خت له نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامه.
هه‌سه‌ده له به‌ياننامه‌يه‌كدا روونيكردۆته‌وه، هێزه‌كانيان له چه‌ند قۆڵێكه‌وه ده‌ستيان به هێرش كردووه.
گوتيشى: پێشڕه‌وى كراوه و ژماره‌يه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیى داعش ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، به فڕۆكه ده‌ستيان به بۆمببارانكردنى مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانى داعش كردووه و له دوێنێوه 10 هێرشى ئاسمانىیان كردۆته سه‌ر چه‌كدارانى داعش.
هه‌سه‌ده ئاشكراشي كردووه، 5 چه‌كداريان بريندار بوون و شه‌ڕ تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه‌ى هه‌سه‌ده، له رۆژى 3ى ئه‌م مانگه‌وه تا ئێستا، نزيكه‌ى 4 هه‌زار كه‌س له باغۆز رايانكردووه و خۆيان راده‌ستى هه‌سه‌ده كردووه.
ئ.ر