كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ده‌ستی پێ كرد.
عه‌مار نه‌جمه‌دین، په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكایه‌تیی شاندی پارتی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ، سه‌رۆكایه‌تیی شاندی یه‌كێتی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر بڕیار بوو یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌سێكی دیارینه‌كردووه و له جێگه‌ی ئه‌و پۆسته، داوای پۆستی دیكه ده‌كات.
ئاشكراشی كرد، به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پێ گرنگ نییه و ئێستا داوای پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات.
له وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش، كه پێشتر بڕیار درابوو پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به یه‌كێتی بدرێت، به‌ڵام ئێستا یه‌كێتی داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات.
پێشتر پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر، رێككه‌وتنێكی سیاسی‌یان واژۆكرد و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرسه‌كانی نێوانییان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، كه پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یه.
ئ. م