لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا، لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، كۆببنه‌وه و تاوتوێی پێكهێنان و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، شاندی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ پارتی، داوای زیادكردنی جێگرێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داواش ده‌كات پۆسته‌كه بۆ ئه‌وان بێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه، پارتی به یه‌كێتی راگه‌یاندووه، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پێكهێنانی كابینه راده‌سپێردرێت و به‌ر له راسپاردنی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش، یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كابینه‌ی داهاتوودا، پارتی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه سروشتییه‌كان، ته‌ندروستی، خوێندنی باڵا، شاره‌وانی، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، كشتوكاڵ و پلاندانانی بەرکەوتووە و ئاماده بووه وه‌زاره‌تەکانی دیكه له كابینه‌ی نۆیه‌م، به یه‌كێتی بدات.
ئ. م