"پێكهاته‌ی نوێی وه‌رزی داهاتووی زێدان ئاشكرا ده‌بێت"
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، راپۆرتێكی له باره‌ی پێكهاته‌ی پێشنبینیكراوی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدان بڵاو كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، زینه‌دین زێدان ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌م یاریزانانه له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بهێڵێته‌وه: (رامۆس، مارسێلۆ، ڤاران، كارڤاخاڵ و ریگیلیۆن).
له به‌رامبه‌ردا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی، زینه‌دین زێدان له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كڕینی ئه‌م یاریزانانه‌ی پێشنیار كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌یان بدرێت كه پێكهاتوون له (نگۆڵۆ كانتی ـ چێڵسی)، (كریستیان ئیریكسن و هاری كه‌ین له تۆتێنهام)، (پۆڵ پۆگبا ـ مانچێسته‌ر یونایتد)، (نێیمار و مباپێ له پاریس سانجێرمان).