ھەسەدە لە سێ میحوەرەوە دەوری باغۆز دەدات

شەڕی سەخت لە ئارادایە
kurdistan24.net

K24 - دێرەزوور

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی چەکدارانی داعش لە باغۆز بەردەوامە و لە سێ میحوەر بەرەو باغۆز ھێرش دەكەن.

ئەكرەم ساڵح، پەیامنێری كوردستان24 لە نزیك سەنگەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "شەڕڤانانی هەسەدە توانیویانە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا پێشڕەویی باش بكەن".

 شەڕڤانێکی هەسەدە، بە كوردستان24ی گوت: "داعش لە رووی چەك و تەقەمەنییەوە لاواز بووە، لە داھاتووێكی نزیكدا لە باغۆز كۆتایی بە داعش دێنین".

شەڕڤانێكی دیكەی ھەسەدە ئاماژە بەوە دەكات: "لە كەمپی باغۆز چەندین تونێلی داعش ھەن، شەڕ بەردەوامە و چەندین لاشەی چەكدارانی داعش لە دەستی ئێمەدان، شەڕڤانێكی ئێمەش شەھید بوو".

ھ.م