قایمقامی هه‌ولێر ده‌نگۆی تێكدانی بازاڕی شێخه‌ڵڵا ره‌ت ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە, گوایا بازاڕی شێخەڵڵای شارى ھەولێر تێكدەدرێت، پەمانێری كوردستان 24 به‌دواداچوونی بۆ ئەم بابەتە كردووەو له راپۆرتێكدا ورده‌كارییه‌كان ده‌خاته روو.
له‌مباره‌شه‌وه دوكاندار و فرۆشیارانی ئه‌و بازاڕه به نیگه‌رانییه‌وه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، زیاتر له‌هه‌زار كه‌س بژێوی ژیانیان لەسه‌ر ئه‌و بازاڕه‌یه، بۆیه ناكرێت لە ناوكار بڕیارێكی كت و پڕی لەم شێوەیە بدرێت.
له به‌رامبه‌ریشدا، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر دڵنیای ده‌داته فرۆشیاران و كاسبكاران و له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بازاڕه تێك نادرێت".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه بڕیارێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شاری هه‌ولێره‌وه بۆ تێكدانی بازاڕی شێخه‌ڵڵا ده‌ركراوه.
H.B