كه‌ركووك.. عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان زه‌وى جووتيارانى كورد داگير ده‌كه‌ن

جووتيارانى كورد ره‌تيده‌كه‌نه‌وه‌ زه‌وييه‌كانيان به‌جێبهێڵن
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

عەرەبە هاوردەکانی سەردەمی بەعس، بە پشتگیریی دەسەڵاتی سەربازی و پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، گەڕاونەتەوە سنووری کەرکووک و بە زەبری چەک هەڕەشە لە جووتیارانی کورد دەکەن و هەوڵی داگیرکردنی زەویەکانیان دەدەن.

جووتیارانی کوردیش رەتیدەکەنەوە زەویەکانیان رادەست بکەن و دەڵێن: "بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین جارێکی دیکە زەویەکانمان داگیربکرێتەوە" و هۆشداریش لە دروستبوونی شەڕێکی تائیفی دەدەن، ئەگەر کێشەکەیان چارەسەر نەکرێت.

ئەو زەویانەی کە عەرەبە هاوردەکان بە گرێبەستێکی کاتییەوە دەیانەوێت داگیری بکەن، رووبه‌ريان 6000 دۆنمە، بەڵام جووتيارانى کورد لێرە بەڵگە و تاپۆيان هەیە و ئامادە نین دەستبەرداری زه‌وييه‌كانيان بن.