زاخۆ یادی رزگاركردنی ده‌كاته‌وه‌

28 ساڵ پێش ئێستا خه‌ڵكی زاخۆ رژێمی به‌عسیان له‌ شاره‌كه‌یان راماڵی

K24 - هه‌ولێر:

28 ساڵ بەسەر راپەڕینی زاخۆ تێدەپەڕێت، لە رۆژێكی وەك ئەمرۆدا و لە ساڵی 1991، خەڵكی شارەكە لە ناوچەكانی دەورووبەریەوە، دەستیان بە راپەڕین كرد و بنكە و بارەگاكانی رژێمی بەعسیان راماڵی، تا تواندرا تەواوی قەزای زاخۆ لە رژێمی بەعس پاك بكرێتەوە و شارەكە ئازاد بكرێت.