گۆڕان دهیهوێ حكوومهت به زوویی پێكبهێنرێ
K24 - ههولێر:
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئەوەن حکوومەت لە وادەیەکی نزیکدا پێکبهێندرێت.
گوتیشی، لە بەرژەوەنیدی پەرلەمان و هاووڵاتییان دایە، حکوومەت لە نزیکترین کاتدا پێکبهێندرێت. ئاماژەی بەوەش دا، تاوەکو حکوومەتی نوێ پێکنەهێندرێت، ناتوانن لێپێچینەوە لە حکوومەت و بەرپرسانی حکوومەت بکەن.