ئه‌مه‌ریكا له "خنكاندنی ئێران" به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامی دان به فشاره‌كانی "خنكاندنی ئێران" و كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ ئاستی سفر، ده‌ربڕی و داوای له ئێران كرد، وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
پۆمپیۆ له كاتی قسه‌كردنیدا له كۆنگره‌ی وزه له ناوچه‌ی هیوسن له ویلایه‌تی تێكساس گوتی: "به دڵنیاییه‌وه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی سزاكانه‌وه فشار بخه‌ینه سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بۆ ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نینه ئاستی سفر، داواش له ئێران ده‌كه‌ین وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ئاسایی و سروشتی هه‌ڵسوكه‌وت بكات".
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران ددانیان به كاریگه‌ریی ئابڵۆقه و سزا تونده‌كانی واشنتن بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یاندا ناوه و ده‌ڵێن: "كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانیش كردووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رده‌م فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هیچ پاشه‌كشێیه‌ك ناكه‌ین".