ئه‌مه‌ریكا 550 ملیۆن دۆلار بۆ یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ ته‌رخان ده‌كات

زیاتری بۆ یه‌په‌گه‌یه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە بودجەی ساڵی داھاتوودا، 550 ملیۆن دۆلاری بۆ یەپەگە و ھەسەدە تەرخان كردووە.

ئیدارەی ترەمپ، بڕی 718 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری وەک بوودجە، لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داھاتوودا، لە كۆنگرێس داوا كردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پێنتاگۆن) بڕی 550 ملیۆن دۆلار وەك یارمەتیی دارایی ساڵانە بۆ ھەریەك لە ھەسەدە و یەپەگە تەرخان كردووه‌.

وەك لەو داواكارییەدا ئاشكرا كراوە، بڕی 300 ملیۆن دۆلار بۆ یەپەگە و 250 ملیۆن دۆلاری دیكە بۆ ھەسەدە تەرخان كراوە، ئه‌مه‌ش وەك یارمەتیی دارایی ساڵانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

لە بودجەی ساڵی 2019 شدا پێنتاگۆن ھەمان بودجەی بۆ ھەسەدە و یەپەگە تەرخان كردبوو.