له‌مه‌ودوا تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه به ناوی پارێزگاكه تۆمار ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، له‌مه‌ودوا ئۆتۆمبێل و ئامێر له هه‌ڵه‌بجه به ناوی پارێزگاكه تۆمار ده‌كرێ.
نووسراوه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13ی ئادار/ مارسی 2019 ده‌رچووه و 4 خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، رێكخستنی تابلۆی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان، هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ناوی (پارێزگای هه‌ڵه‌بجه) ده‌بێت.
له خاڵی دووه‌می نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی یاسای فیدڕالی، هاتووچۆی ژماره (86)ی ساڵی 2004، ئه‌فسه‌ری تۆماركردن ده‌ستنیشان ده‌كات.
هه‌ر به گوێره‌ی نووسراوه‌كه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته وه‌زیری ناوخۆ، رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌ربكات و له رۆژی ده‌رچوونیشیه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابه‌ند كردووه كاری له‌سه‌ر بكات.
ئ. م