فه‌یسبووك و ئینستاگرام بۆ به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان په‌كیان كه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ، له سه‌رتاسه‌ری جیهان كێشه‌یان بۆ درووستبووه و به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ناتوانین بیكه‌نه‌وه.
كۆمپانیای فه‌یسبووك، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاگاداری ئه‌وه‌ن هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ران ناتوانن فه‌یسبووك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هێشتا له هه‌ندێك وڵاتان به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران ناتوانن بیكه‌نه‌وه و وێنه و ڤیدیۆ پۆست بكه‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی ماشابڵی تایبه‌ت به هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆجی، كێشه‌كه‌ی فه‌یسبووك، له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بووه، له ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور، به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستانیش، به‌كارهێنه‌ران كێشه‌یان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ناتوانن وێنه و ڤیدیۆ پۆست بكه‌ن و كۆمێنتیش بنووسن.
جگه له فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتسئاپیش له‌لایه‌ن هه‌مان كۆمپانیاوه كڕاونه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ته‌نها ئه‌و سێ تۆڕه گرفتیان بۆ درووستبووه.
ئ. م