شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران به‌ڕێوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا، شه‌پۆلێكی باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر نزمه پاڵه‌په‌ستۆوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور درێژ دەبێتەوە و باران لە بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە دەست پێ دەكات و ئاسته‌كه‌ی مامناوەند و لێزمەیی دەبێت، لەگەڵ بارانه‌كه‌ش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
ئه‌وه‌ش پێشبینی كراوه، كه ناوچەكانی (زاخۆ و ناوچە شاخاوییەكانی دەوروبەری و بەشێك لە سنووری پارێزگای كەركووك و ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەكی گشتی) زۆرترین رێژەی بارانيان لێ ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی راشیگه‌یاندووه، لەگەڵ هاتنی كاریگەریی ئەم شەپۆلە، پێشبینی بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكاندا دەكرێت و تەزرەش لە هەندێ كاتدا دەبارێت.
له باره‌ی پێشبینییه‌كانی رۆژی هه‌ینیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه، رۆژی هەینی 2019.3.15، ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكاندا زیاتر دەبێت و لە ناوچەكانی ديكه‌شدا تا رادەیەك بارانبارین لاواز دەبێت.
پێشبینیی كه‌شوهه‌وا و پله‌ی گه‌رمی بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو:
ئ. م