سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسیی جیددی دروست ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئەوەی چەكدارانی داعش لە ھەندێك ناوچە دەستیان بە جموجوڵ کردووە و مەترسیی ئەمنییان دروست کردووە، به‌رپرسانی عێراق بە پێوێستی دەزانن، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له نێوان ھێزه‌كانی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکاندا ھەبێت.
حه‌سه‌ن حه‌كیم، ئەمینداری گشتیی ره‌وتی حیکمە لە ھەرێمی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته بۆ تۆكمه‌كردنی ڕیزی ھێزە ئەمنییەکان، ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمنی و سەربازیی لە نێوان حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا زیاتر بکرێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، کە لە شەڕی داعشدا بەشداری کردووە، دەڵێت: داعش وەکو دەوڵەت کۆتایی ھاتووە، بەڵام فکرەکەیان کۆتایی نەھاتووە، بۆیە ھەموو کات پێشبینیی ئەوە دەکرێت مەترسی دروست بکەن".
لە ساڵی ٢٠١٤وە داعش په‌لاماری شاری موسڵی دا، دواتر به تێكشاندنی سوپای عێراق رووبه‌ڕێكی خاكی عێراقی داگیر كرد، به‌و هۆیه‌وه به سه‌دان هه‌زار خێزان ئاواره بوون و ماڵوێرانی و کوشتارێكی زۆری به دوادا هات، بەڵام بە ھۆی هه‌وڵی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تی، به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی سوپای عێراق له ده‌ستی دابوون، كۆنتڕۆڵ كرانه‌وه.
H.B