پۆمپیۆ: هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ده‌گه‌یه‌نینه سفر
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری دەره‌وەی ئەمریکا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی سوورە لەسەر ئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بە تەواوی ڕابگرێت.
مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گەورە کۆمپانیاکانی بواری نەوت و ژمارەیەك لە وەزیرانی نەوتی وڵاتان، رایگەیاند، واشنتن سوورە لەسەر ئەوەی هەناردەی نەوتی ئیران بگه‌یه‌نێته سفر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وێبسایتی "سی ئێن بی سی" ئه‌مه‌ریكی، پۆمپیۆ داوای لە کۆمپانیاکانیش کردووه هاوکاریی سیاسەتەکانی دۆناڵد تره‌مپ بن، بۆ سزادانی ئەو كه‌سانه‌ی له بواره‌كه‌دا هاوكاری ئێران ده‌كه‌ن، كه پۆمپیۆ به "یاریزانە خراپەکان" ناوی بردن.
پۆمپیو جەختی کردەوە، هەر کاتێك بارودۆخی بازاڕی وزە رێگا بدات، هەناردەی نەوتی ئێران دەگاتە سفر.
ئێران چەندین جار رایگەیاندووە، ئەمریکا ناتوانێت رێگا لە هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە بگرێت و هەڕەشەی کردووە، ئەگەر نەتوانێت نەوتەکەی هەناردە بکات، ئەوا رێگا نادات نەوتی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش هەناردە بکرێت.
ئ. م