چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م یارییانه گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر ریزبه‌ندی خولی نایاب بهێنن
له گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، بڕیاره ئێواره‌ی هه‌ینی چوار یاری له كاتژمێر 3:00ـی دوای عه‌سر به‌ڕێوه بچن، شێروانه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر روویكردۆته پایته‌خت، دێربی بادینانیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه ده‌كرێت، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش میوانداریی گازی باكووری تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ده‌كات.
هه‌ولێر به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز رووبه‌ڕووی شێروانه ده‌بێته‌وه
له یاریگای دووه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر میوانداریی شێروانه‌ی كه‌لارییه‌كان ده‌كات، بارودۆخی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ناوده‌نگ و مێژووی ئه‌و یانه‌یه ناگونجێت، دۆخی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به جۆرێك خراپه ته‌نانه‌ت مه‌ترسی دابه‌زینیشی بۆ خولی پله‌یه‌ك لێ ده‌كرێت، له قۆناخی دووه‌م ئاستی به‌ره‌و خراپبوون رۆیشتووه و 3 یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندووه.
عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر له پێناو مانه‌وه له خوله‌كه پێشبینی ده‌كرێت نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی به یاریزانی تیپی هه‌ولێر خولی عێراق به‌هێز بكات و دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سبه‌ی به‌رامبه‌ر شێروانه تاقی بكرێنه‌وه پێكهاتوون له دیدار حامید، بارزان شێرزاد، كۆسره‌ت بایز و كامه‌ران محه‌مه‌د، عه‌لی سه‌لمان و دانا عوسمانه كه سه‌رجه‌میان له خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه یارییان بۆ هه‌ولێر كردووه.
له به‌رامبه‌ردا شێروانه دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باش، نه‌یتوانی پارێزگاری له‌و ئاسته‌ی بكات، كه له‌گه‌ڵ هێنانی وه‌لید محه‌مه‌دی راهێنه‌ر پێی ده‌ركه‌وت، گه‌ڕی رابردووش به زێره‌ڤانی دۆڕا، شێروانه چاوی له‌وه‌یه وه‌ك وه‌رزی رابردوو له و یاریگایه له هه‌ولێر بباته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش له تواناكانی هه‌ستیار دڵشادی به‌رگریكار به هۆی كارتی سوور بێبه‌ش ده‌بێت و وه به‌مۆ غه‌ریبیش به‌هۆی پێكان یاریی ناكات.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای 113 رۆژ ده‌یه‌وێت تامی سه‌ركه‌وتن بكات
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداریی گازی باكووری تاكه نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌كات، ئه‌م یارییه له كاتێكدایه یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 113 رۆژه له نێو یاریگه‌ی خۆیان تامی سه‌ركه‌وتنیان نه‌كردووه، هانده‌رانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن یاسین مه‌نافی راهێنه‌ری نوێیان به بردنه‌وه له گازی باكوور ئه‌م ریكۆرده ڕه‌شه رابگرێت و جارێكی دیكه له نێو یاریگه‌ی خۆیان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرن.
له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به راهێنه‌رایه‌تی عیماد قادر له ئێستادا بارودۆخی له مه‌ترسیدایه و ئه‌م وه‌رزه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ مانه‌وه‌یه له خوله‌كه، گه‌ڕی رابردووش له یاریگای خۆی نه‌یتوانی له ئارارات بباته‌وه، ته‌نها دوو بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه هه‌یه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌هۆی كارتی زه‌رده‌وه له تواناكانی ئومێد جیهاد و عه‌مار قادر بێبه‌ش ده‌بێت.
گازی باكوور 12 یه‌كسان بوونی هه‌یه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی یه‌كسانبوونه له خوله‌كه وته‌نیا خاڵێكیش له ناوچه‌ی داه‌زبن دوورن.
دێربی بادینان بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له شه‌قڵاوه ده‌كرێت
دێربی بادینان له نێوان زاخۆ و دهۆك به‌هۆی گرژ‌و ئاڵۆزییه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م بۆ سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قڵاوه گواستراوه‌ته‌وه، رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه به‌رده‌وام سه‌رنجی زۆرترین هانده‌ر و میدیای له‌سه‌ره، چونكه هه‌میشه دهۆك و زاخۆ به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی له چی پله‌یه‌كی ریزبه‌ندی دان به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌ون.
زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه خوازیاری ئه‌ویه به بردنه‌وه له دهۆكی دراوسێی دۆڕانه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی له‌بیر بكات،
دهۆكیش ئامانجه‌كانی ئێستای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌یه، هه‌رچه‌ند گه‌ڕی رابردوو له یاریگای خۆی نه‌یتوانی له برایه‌تی بباته‌وه، به‌ڵام هیشتان هیوای بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی ماوه، دهۆك تاكه تیپه كه‌مترین دۆڕانی هه‌یه و خاوه‌نی 28 خاڵه و له خانه‌ی شه‌شه‌م دیت، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ به 22 خاڵ پله‌ی ده‌یه‌می گرتووه و له ناوچه‌ی سووری دابه‌زینیش نزیكه.