پۆلیسی نیوزله‌ندا سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی داخست

K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی نیوزله‌ندا بڕیاریدا بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته دابخات.
بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه دێت، له نوێژی نیوه‌ڕۆدا ئه‌مڕۆدا، په‌لاماری دوو مزگه‌وتی شاری كرایست چیرچ درا و به هۆیه‌وه 40 هاووڵاتی موسڵمانی نوێژخوێن گوله‌باران كران و 20ی دیكه بریندار كران.
پۆلیس له پێگه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانرێت لێدوان له باره‌ی پاڵنه‌ری په‌لامارده‌ره‌كان و هۆكاری ده‌ستدرێژییه‌كه‌یان بدرێت. به‌ڵام داوامان له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان كردووه، به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌رگایان دابخه‌ن و موسڵمانه‌كان له مزگه‌وته‌كان دووربكه‌ونه‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ی نیوزله‌ندا، پۆلیسی شاری لۆس ئه‌نجلس رایگه‌یاند، هێزیان له نزیك مزگه‌وته‌كان جێگیر كردووه.
هه‌روه‌ها له شاری سان فرانسیسكۆ، پۆلیس رێككاری توندی له نزیك مزگه‌وته‌كان گرتووه‌ته به‌ر بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌و جۆره.
پۆلیس رایگه‌یاندووه، چوار كه‌س به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوشتاری موسڵمانه‌كانی نیوزله‌ندا ده‌ستگیركراوون.