له دوو مزگه‌وتی نیوزله‌ندا 40 نوێژخوێن كوژران و 20ی دیكه بریندار كران

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له نوێژی نیوه‌ڕۆدا، چه‌كدارێكی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و 40 هاووڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 20ی دیكه‌ی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك بڵاوكراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردین، رایگه‌یاند، له په‌لاماری سه‌ر دوو مزگه‌وتی ناوچه‌ی كرایس چیرچ، 40 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
روونیشیكرده‌وه، 30 له گیانله‌ده‌ستدراوه‌كان له مزگه‌وتێك بوونه و 10ی دیكه‌یان له مزگه‌وتێكی دیكه بوونه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا گوتی: ئه‌و رووداوه هیچ وه‌سفێكی دیكه هه‌ڵناگرێت، جگه له‌وه‌ی پێی بوترێت تیرۆریستی. بكوژه‌كه‌ش بیروبۆچوونی توندڕه‌وانه‌ی هه‌بووه.
پۆلیس رایگه‌یاندووه، به‌یاننامه‌یه‌كی 87 لاپه‌ڕه‌ییان دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێش په‌لاماره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا رق و توڕه‌یی دژی كۆچ و ئیسلام و موسڵمانان تێدایه.