دوو مزگەوت لە نیوزلەندا خوێناویی کران
K24 – هه‌ولێر:
په‌لاماری دوو مزگه‌وتی شاری كرایست چرچ درا و به هۆیه‌وه 49 هاووڵاتی موسڵمانی نوێژخوێن گوله‌باران كران و 48ی دیكه بریندار كران.
ئه‌مڕۆ له نوێژی نیوه‌ڕۆدا، چه‌كدارێكی توندڕه‌وی نیوزله‌ندی هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وت و 49 هاووڵاتی موسڵمانی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌ی بریندار كرد و كۆی گشتی ئاماده‌كاری و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك بڵاوكراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردین، رایگه‌یاند، له په‌لاماری سه‌ر دوو مزگه‌وتی ناوچه‌ی كرایس چرچ، وه‌ك ئاماری سه‌ره‌تایی قوربانییه‌كان، 40 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
روونیشیكرده‌وه، 30 له گیانلهدهستدراوهكان له مزگه‌وتێك بوونه و 10ی دیكه‌یان له مزگه‌وتێكی دیكه بوونه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا گوتی: ئه‌و رووداوه هیچ وه‌سفێكی دیكه هه‌ڵناگرێت، جگه له‌وه‌ی پێی بوترێت تیرۆریستی. بكوژه‌كه‌ش بیروبۆچوونی توندڕه‌وانه‌ی هه‌بووه.
پۆلیس له پێگه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانرێت لێدوان له باره‌ی پاڵنه‌ری په‌لامارده‌ره‌كان و هۆكاری ده‌ستدرێژییه‌كه‌یان بدرێت. به‌ڵام داوامان له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان كردووه، به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌رگایان دابخه‌ن و موسڵمانه‌كان له مزگه‌وته‌كان دووربكه‌ونه‌وه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، به‌یاننامه‌یه‌كی 87 لاپه‌ڕه‌ییان دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێش په‌لاماره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا رق و توڕه‌یی دژی كۆچ و ئیسلام و موسڵمانان تێدایه.
.jpg)

.jpg)
.jpg)

.jpg)

.png)