حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی نیوزلەندا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت رایگه‌یاند: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى له نیوزلاند كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له ده‌ست دا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون".
دەشڵێت: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى نیووزیلاند ده‌كات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه".
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوادارە: "ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه".
ئەمڕۆ هەینی کەسێک بە ناوی برێنتۆن تارانت لە وڵاتی نیوزلەندا، هێرشیکردە سەر دوو مزگەوت و نزیکەی 50 کەسی کوشت و 48 دیکەشی بریندار کرد.
هێرشەکە لە لایەن کەسێکی دژە ئیسلام ئەنجامدرا و نوێژخوێنانی رۆژی هەینی کرانە ئامانج، لە ئێستاشدا پۆلیسی ئەو وڵاتە جیا لە هێرشبەرەکە، چوار کەسی دیکەشی دەستگیر کردووە.
H.J