عێراقییه‌ك له هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزیلاند كوژراوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاووڵاتییه‌كی عێراقی خه‌ڵكی شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق، له "هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی" سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزیلاند كوژراوه.
هاووڵاتییه‌كی عێراقی به‌ناوی حسێن پاشا، له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "هه‌واڵی كوژرانی براكه‌م به‌ناوی عه‌لی پاشا پێگه‌یشت كه له هێرشی سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزیلاند گیانی له ده‌ستداوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هه‌واڵی شه‌هیدبوونی براكه‌م بیست، برا گه‌وره‌كه‌م له نیوزله‌ندا شه‌هید بووه و هه‌واڵه‌كه‌شم چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی خاچی سوور له نیوزیلاند پێگه‌شتووه، هه‌ر كاتێك ته‌رمه‌كه‌شی گه‌یشته‌وه به‌سره پرسه‌ی بۆ داده‌نیین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "عه‌لی پاشا برای گه‌وره‌م بووه‌و ساڵی 1967 له دایكبووه، ساڵی 1996 عێراقی جێهێشتووه. عه‌لی به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ندێك له كه‌سه نزیكه‌كانی كردبوو به‌بۆنه‌ی رزگاربوونی كوه‌یت له ده‌ست سوپای عێراق، پێشتر له‌لایه‌ن موخابه‌راتی عێراقی گیراوه، به‌هۆی هه‌ندێك كه‌س توانیوومانه له زیندان ئازادی بكه‌ین".
حسێن پاشا له‌باره‌ی براكه‌یه‌وه ئه‌وه‌شی گوتووه "ساڵی 2000 گه‌یشتووه‌ته نیوزیلاند و بووه به خاوه‌نی وڵاتینامه‌ی ئه‌و وڵاته و باوكی سێ كوڕ و دوو كچه، هاوژینه‌كه‌شی پزیشكی ددانه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئوردنه. عه‌لی له‌وكاته‌ی له عێراق رۆشتووه تا رۆژی شه‌هیدبوونی ته‌نها یه‌كجار بۆ دڵنیابوون له بارودۆخی كه‌سوكاری هاتووه‌ته‌وه به‌سره، به‌ڵام له كاتی نوێژكردن له مزگه‌وت له نیوزیلاند شه‌هیدیان كردووه".