ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی لالیگا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد زۆر باش شاره‌زای ئه‌و تیپه‌ن كه سبه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، ده‌شڵێت: یارییه‌كه‌مان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد زۆر قورس ده‌بێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 16 ئاداری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ریال بێتیس و بارسێلۆنا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه زۆرباش ده‌زانن به‌رامبه‌ر به ریال بێتیس چی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌وان یاریزانی زۆر نایابیان هه‌یه و بۆیه ده‌بێت به‌باشی خۆمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بێتیس ئاماده بكه‌ین.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه بیر له ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بلباوی ناكه‌ینه‌وه و ته‌نیا بیر له یاری خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، دوای یارییه‌كه‌ی بێتیس 10 یاری دیكه‌مان له لالیگا ده‌مێنێت و 21 خاڵمان له‌به‌رده‌م ماوه و ده‌مانه‌وێت جیاوازی خاڵه‌كانمان له ریزبه‌ندی له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانمان زیاتر بكه‌ین.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی یاریزانه‌كانی ده‌ڵێت: ئومێتیتی و لینگلێنت له دۆخێكی باشدان، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری دابڕانیان یاریزانمان بۆ شوێنگره‌وه‌یان هه‌یه، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی عوسمان دێمبلیش من بووم، نه‌ده‌بوو له یاریی پێشووتر له چامپیۆنزلیگ یاریم به دێمبلی كردبا.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: كۆتینهۆ له چامپیۆنزلیگ ئاستێكی به‌رزی به‌رامبه‌ر لیۆن پێشكه‌ش كرد، هیوادارم له یارییه‌كانی داهاتووش له‌سه‌ر ئاستبه‌رزی خۆی به‌رده‌وام بێت.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان یونایتد له چامپیۆنزلیگ، ڤاڵڤێردی گوتی: بێگوومان یاریكردن به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد زۆر قورس ده‌بێت، چونكه ئێمه باش ده‌زانین تیپه‌كه‌ی سۆڵشایه‌ر به ئاسانی خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات، مان یونایتد به كۆمه‌ڵێك یاریزانی پێكراو به ئاستێكی به‌رز پاریس سانجێرمانی تێپه‌ڕاند و به‌رامبه‌ر ئێمه‌ش یاریزانه پێكراوه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی مان یونایتد ده‌بێت به‌رامبه‌ر بێتیس، ڤیاریال و ئیسپانیۆل یاری بكه‌ین و ده‌بێت چاوه‌رێ بكه‌ین بزانین چی رووده‌دات.
ڤاڵڤێردی له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكدا گوتی: زۆر قورسه له نێوان 8 یانه كه ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن ته‌نیا بارسێلۆنا به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه به‌ربژێر بكه‌م، چونكه هه‌مووان له ئێمه زیاتر تامه‌زرۆی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ن.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: هانده‌ران هیوایه‌كی زۆریان له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئه‌م پێكهاته‌ی ئێستای بارسا هه‌ڵچنییه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌موو دۆخێك‌دا هانده‌ران پشتگیرمان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ نازناوێكیشمان ئه‌م وه‌رزه نه‌برده‌وه.
له گه‌ڕی 28ـه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، بێتیس میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات، له قۆناخی یه‌كه‌م، بێتیس له نێو كامپ نوو به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ شكستی به بارسا هێنا.