یەکێتی داوای "هاوبەشیی راستەقینە" لە پارتی دەکات
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ شەممە 16/03/2019، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبووەوە و لە دوای کۆبوونەوەکەش، وتەبێژەکەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.
لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: "جەخت لەسەر ئەوە كرایهوه، كه یەکێتی بە پەرۆشە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم و داوای هاوبەشیی راستەقینەیش له پارتی دەکات"
وتەبێژی یەکێتی گوتیشی: "ئەگەر پارتی سووربێت یەکێتی بەشداریی لە حکوومەتی داهاتوودا بكات، دەبێت لە گشت بڕیارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مەلەفە ئەمنییەکاندا هاوبهش بین"
لەبارەی جیاوازییەکانیشیان لەگەڵ پارتی، گوتی: "ئێمە دەمانەوێت سیستمی لامەرکەزییەت بچەسپێ و سیستمی بێ پاشەکەوت بەردەوام بێت".
ئاماژەی بەوەشدا، شاندی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو لەگەڵ پارتی دەستنیشان کراوە.
H.J