"نرخی فرۆشتنی ئیكاردی به ریال مه‌درید ئاشكرا كرا"

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندینی ئیسپانیا، ماورۆ ئیكاردی له‌لایه‌ن زێدانه‌وه پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كرێت و نرخی گواستنه‌وه‌شی ئاشكرا ده‌كرێت.
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ماورۆ ئیكاردی له پلانه‌كانی وه‌رزی داهاتووی زینه‌دین زێدانه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ش قسه كراوه و ره‌زامه‌ندی نیشان دراوه و ته‌نیا له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئاس نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید نرخی ماورۆ ئیكاردی ده‌زانێت كه به 80 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێنراوه و ئه‌م نرخه‌ش بۆ ریال مه‌درید په‌سه‌ند كراوه.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌كانی ناپۆلی و یوڤێنتۆسیش ئاماده‌ن 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ماورۆ ئیكاردی بده‌ن، به‌ڵام یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه ئاره‌زووی پۆشینی درێسی ریال مه‌دریدی بۆ واندای خێزانی ده‌ربڕیوه كه له‌یه‌ككاتدا به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانیشیه‌تی.
ماورۆ ئیكاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی بارسێلۆنا ده‌ركه‌وت، دواتر له هاوینی 2011 روویكرده یانه‌ی سامپدۆریا، پاشان له 2013 به گرێبه‌ستێكی 11 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ئینته‌ر میلان گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئینته‌ر 210 یاری كردووه، 122 گۆڵ و 26 ئاسیستی هه‌بووه و نزیكه‌ی 2 مانگه له‌گه‌ڵ ئینته‌ر كێشه‌ی بۆ دروست بووه و له ئێستادا به‌شداریی هیچ یارییه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ناكات.