سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه

K24 – سلێمانی:
بڕیاره سبه‌ی یه‌كێتی و پارتی له سلێمانی كۆببنه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
له 5ی شوبات/ فێبرایه‌ر و 4ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵدا پارتی و یه‌كێتی دوو رێككه‌وتنیان واژوو كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دوو رێككه‌وتنه نه‌بوونه‌ته هۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
پارتی و یه‌كێتی له گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.
كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه دێت، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شاندی دانووستانكاری خۆی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ پارتی گۆڕیوه.