ته‌نیا 12 رۆژ ماوه بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
K24 – هه‌ولێر:
وەرزی یاسادانان لە خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان ته‌نیا 12 رۆژی ماوە بۆ پێشکەشکردنی پرۆژە یاسا. پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌سته به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، بڕیار وایه، "له رێی پرۆژه یاسایه‌كه‌وه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارا بكرێته‌وه".

چاوه‌ڕوانده‌كرێت، دوای پشووەکانی نەورۆز کار بۆ هەمواری پرۆژە یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت.
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئیرادە هەبێت لەو یازده رۆژه‌دا کارەکانی پرۆژه یاسای سه‌رۆكایه‌تی تەواو دەبن.

لوقمان وه‌ردی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، "پرسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به سازان یه‌كلا بكرێته‌وه. هیچ هێزێك به ته‌نیا خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نییه. ره‌نگه له‌م خوله له ده‌ست هێزێكی سیاسی بێت، به‌ڵام ره‌نگه له خولی داهاتوو بكه‌وێته ده‌ست هێزێكی دیكه".
گوتیشی: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه، به سازانی نێوان لایه‌نه‌كانی به‌شداری په‌رله‌مان بێت. هه‌روه‌ها پێویسته راوێژ به‌و لایه‌نانه‌ش بكرێت، كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن".
پێکهێنانی لیژنەکان لە قۆناغی کۆتایدایە. لیژنەی یاسایی راده‌سپێردرێت، ره‌شنووسی هه‌مواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماده بكات.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، ئەو هەنگاوانە دەکەونە دوای پشووەکانی نەورۆز.

فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، تا کۆتایی مانگی ئادار کۆتایی بە رێکارهكان هەمواری یاساکە دێت.
رزگار عیسا، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان، بۆ كوردستان24 گوتی: "ئامانجی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه كار بكات. ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، به‌رپرسیارێتی هه‌موو لایه‌كه، هه‌مووان به‌رپرسیارن. ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین. پێكه‌وه بچینه ژێر باری به‌رپرسیارێتی".

رێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان پارتی و گۆڕان، پارتی و یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە.
بە تایبەت هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانەوە. ئەم یاسایە وەک خۆیی دەمێنێـتەوە تا لە دەستوور شێوازی هەڵبژاردن و دەستەڵاتەکانی دیاری دەکرێت.

به گوێره‌ی رێككاره یاساییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت. دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم به مه‌رسوومێك داوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌كات.
ئ.ر