سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند باس له چیرۆكێكی رووداوه "تیرۆریستییه‌كه" ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جاسیندا ئاردێرن، سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند، سوپاسی پاڵپشتی و ھاوخەمی موسڵمانان دەکات لە كرده‌وه "تیرۆریستییه‌كه‌ی" کرایست چێرچدا.
ئاردێرن لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا دووپاتیکردەوە، توندترین سزای ئەنجامدەری ھێرشەکە دەدەن و گوتیشی: "بیری توندرەوەی لە نیوزیلاند جێی نابێتەوە".
ئاردێرن سوپاسی موسڵمانانی جیهان ده‌كات، كه هاوخه‌می خۆیان بۆ رووداوه‌كه ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: "زۆر سوپاسی موسوڵمانانی جیھان دەکەین کە لەم خەمەدا شانبەشانی ئێمە وەستان و ئێمەش لەگەڵیان دەبین".
ئاردێرن چیرۆكی پیاوێكی 71 ساڵی ده‌گێڕێته‌وه له رووداوه‌كه‌ی 15ی ئاداردا و ده‌ڵێت: "پیاوێکی موسڵمانی تەمەن 71 ساڵە، کاتێک دەرگای مزگەوتی نوور دەکاتەوە و بە ھێرشکارەکە دەڵێت: سڵاو برا بەخێر بێیت، بێ ئاگا لەوەی چ رقێک لە پشت ئەو دەرگاوەیە کە دەیکاتەوە".
ده‌شڵێت: "ئەو سڵاوه زۆر شتمان پێدەڵێت، یه‌كێك لەوانە ئەوەیە کە ئەو پیاوە کەسێکی بەدین بووە و پێشوازی لە ھەموو کەسێك دەکات و ئامێزی کراوەبووە. و گرنکی بە ھەموو کەسێک دەدات. ئێمە وڵاتێکی خاوەن 200 پێکھاتە و 160زمانی جیاوازین. ھەموو کات دەرگامان کراوە دەبێت و ھەر بە کراوەيیش دەمێنێتەوە".
ئاردێرن جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، توندڕه‌وی له وڵاته‌كه‌یان جێگه‌ی نابێته‌وه و ده‌ڵێت: "ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە خەڵکی ئەم وڵاتە نیە و لبێرە گەورە نەبووە و بیرۆکەکەشی لێرە جێی نابێتەوە".
رۆژی 15ی ئادار/ مارسی 2019، له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا، چه‌كدارێك به‌ناوی برینتن تارانت، 28 ساڵ، له شاری كرایست چه‌رچ له نیوزیلاند، هه‌ڵیكوتایه سه‌ر دوو مزگه‌وت، له ئاكامی رووداوه‌كه‌شدا، 50 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئ. م
K24 - هه‌ولێر:
جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلاند، سوپاسی پاڵپشتی و ھاوخەمی موسڵمانان دەکات لە كرده‌وه "تیرۆریستییه‌كه‌ی" کرایست چێرچدا.