دڵشاد شه‌هاب: به راشكاوانه گفتوگۆمان له‌سه‌ر پرسه‌كان كرد
K24 - سلێمانی:
دڵشاد شه‌هاب، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه ئه‌ندامی شانده‌كه بوو، رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردوودا رێككه‌وتنێكی سیاسی و چوارچێوه‌ی كاركردنی هاوبه‌ش بۆ ئاینده له نێوان پارتی و یه‌كێتی مۆركرابوو، تێیدا به روونی باس له كاری پێكه‌وه‌یی كراوه.
روونیشی كرده‌وه، خه‌ڵكی كوردستان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كاركردنی پێكه‌وه‌یی پارتی و یه‌كێتی خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌كات و ئارامی ده‌هێنێته ئاراوه.
هه‌روه‌ها رایگەیاند, کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوویان لەگەڵ یەکێتی ئەنجامدا و بە راشکاوانە گفتوگۆیان لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی نوێ کردووە.
دووپاتیشی كرده‌وه، له داهاتوودا و له دوای نه‌ورۆز، درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانییان ده‌ده‌ن تایبه‌ت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتیش رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان كردووه و ئێستا به‌رچاویان روونه بۆ داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19ی ئادار/ مارسی 2019، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه پێكهاتبوو له كه‌مال كه‌ركووك، دڵشاد شه‌هاب، عه‌لی حوسێن، عه‌لی عه‌ونی، هێمن هه‌ورامی و فرسه‌ت سۆفی پێكهاتبوون، گه‌یشتنه سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه.
ئ. م