پێشبینی ده‌كرێت نه‌ورۆزی كه‌ركووك پشێوی تێ بكه‌وێت
K24- كه‌ركووك:
دوای ئەوەی حزبە کوردستانیەکان بڕیاریاندا ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای کەرکووك بکەنەوە، هەریەك لە بەرەی توورکمانی و ئەنجوومەنی عەرەبیش داواکاریان پێشکەشی ڕاکان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی ئه‌و شاره کردووە، مۆڵه‌تیان پێ بدات ئاهەنگ لەسەر قەڵای کەرکووك ساز بكه‌ن.
له‌مباره‌شه‌وه بە پێی زانیاریێەکانی په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك، هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان داوایان له راكان جبووری كردووه مۆڵه‌تیان پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌مان ئه‌و كات و شوێنه‌ی كورد بڕیاریداوه كه ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی لێ ساز بكه‌ن، ئه‌وانیش ئاهه‌نگ بگێڕن.
بە پێی زانیارییەکانیش "جبووری نایه‌وێت ئه‌و داواكارییه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان قبوڵ بكات، هه‌رچه‌نده فشاری زۆریش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكاریانه هه‌ن، به‌ڵام دواجار جبووری ئه‌و داواكارییانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بۆیه راكان جبووری نایه‌وێت ئه‌و داواكارییانه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان قبووڵ بكات، چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێ بدرێت، پشێوی له نێوان پێكهاته‌كان درووست ده‌بێت".
H.B