خالید و حه‌مزه له دۆزه‌خی سووریا رزگاریان بوو له "ئارامترین وڵاتی جیهان" كوژران
K24 - هه‌ولێر:
باوكێك و كوڕه‌كه‌ی كه له شه‌ڕی سووریا رایانكردبووه نیوزیلاند كه به وڵاته ئارامه‌كه‌ی جیهان ناو ده‌برێ و له مزگه‌وته‌كه‌دا كوژران، وه‌ك یه‌كه‌مین قوربانییه‌كانی هێرشی سه‌ر موسڵمانانی مزگه‌وته‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌دان كه‌س به خاكسپێردران.
ته‌رمی خالید مسته‌فای ته‌مه‌ن 44 ساڵان و حه‌مزه‌ی ته‌مه‌ن 15 ساڵانی كوڕی، پاش پێنج رۆژ له هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایس چێرچ له‌لایه‌ن توندڕه‌وێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالی به خاك سپێردران و له‌و هیرشه‌شدا 50 كه‌س كوژران و زیاتر له 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی حه‌مزه تێیدا ده‌خوێند ده‌ڵێت: "حه‌مزه زۆر زیره‌ك و خه‌مخۆر بوو، لێهاتوو بوو له ئه‌سپسواری و حه‌زی ده‌كرد ببێته پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری".
برا بچووكه‌كه‌ی حه‌مزه یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ئاماده‌ی به خاكسپاردنی باوك و براكه‌ی بوو، ته‌مه‌نی 13 ساڵانه، ئه‌ویش ده‌ست و قاچی له هێرشه‌كه‌دا بریندار بووه، زۆر هه‌وڵیداوه به پێوه بوه‌ستێ، به‌ڵام بۆ دوا ماڵئاوایی له باوك و براكه‌ی ناچار بووه له‌سه‌ر كورسییه‌كی جوڵاو فرمێسكه‌كانی بڕێژێ.
خالید مسته‌فا و خێزانه‌كه‌ی ساڵی رابردوو گواستراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی نیوزیلاند، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ش ساڵ وه‌ك په‌نابه‌ر له شانشینی ئوردن ژیانیان بردبووه سه‌ر. به‌ڵام نیوزیلاند بووه دوا مه‌نزڵگای خۆی و كوڕێكی.
سه‌لوا هاوژینی خالید مسته‌فایه و به رادیۆی نیوزیلاندی گوتووه: "كاتێك پرسیارمان له‌باره‌ی ئه‌م وڵاته‌وه كرد، گووتیان یه‌كێكه له ئارامترین وڵاته‌كانی جیهان، یه‌كێكه له جوانترین وڵاته‌كانی دنیاش، ده‌توانن بڕۆن بۆ ئه‌وێ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تای ژیانێكی باش و ئارام بۆتان، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، له سووریا نه‌كوژراین، به‌ڵام لێره خالید و حه‌مزه‌م له ده‌ستچوو".