"زێدان درێسی ریال مه‌درید به‌م 3 یاریزانه ده‌پۆشێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا نووسیویه‌تی، زینه‌دین زێدان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید پلانێكی گه‌وره‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێت بۆ هاوینی داهاتوو درێسی یانه‌ی شایانه به‌م 3 یاریزانه‌ی خواره‌وه بپۆشێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید 340 ملیۆن یۆرۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ هاوینی داهاتوو خستۆته به‌رده‌ستی زینه‌دین زێدان.
1ـ كلیان مباپێ: گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه تاڕاده‌یه‌ك ئاڵۆز و سه‌خته، چونكه ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه‌كه به زه‌حمه‌ت ئه‌ستێره‌كانی ده‌فرۆشێت، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی زیزۆ بۆ ریال مه‌درید ره‌نگه تێگه‌یشتنی شته‌كان بگۆڕێت، به‌وپێیه‌ی زیزۆ فڕه‌نسییه و توانای رازیكردنی مباپێی هاونیشتیمانی هه‌یه، جیا له‌وه‌ش پۆشینی درێسی ریال مه‌درید خه‌ونی منداڵی كلیان مباپێ بووه.
2ـ كریستیان ئیریكسن: پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه ببێته یه‌كێك له باشترین بژارده‌كانی زیزۆ، ده‌گوترێت زیزۆ هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئیریكسنه، له ناوه‌راستی یاریگه مۆدریچ ده‌توانێت هاوشانی ئیریكسن كه پێشتر به‌یه‌كه‌وه له تۆتێنهام یارییان كردووه زۆرترین سوود به ریال مه‌درید بگه‌یه‌نن، به‌ڵام تاكه كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام 280 ملیۆن یۆرۆی كردۆته نرخی ده‌ستبه‌رداربوون له ئیریكسن، به‌ڵام ریال مه‌درید ده‌توانێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تۆتێنهام بكات.
3ـ ئیدین هازارد: ئه‌م ناوه‌راستكاره به‌لجیكاییه له دوایین لێدوانی 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ری رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوو ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه ریال مه‌درید باشترین تیپی جیهانه، ده‌شڵێت: نامه‌وێت درۆ له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌م، ریال مه‌درید خه‌ونی منداڵیمه، هیوادارم رۆژێك بتوانم له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زێدان یاری بكه‌م، كاتێكیش منداڵبووم بۆ ماوه‌ی چه‌ندان كاتژمێر به دیار سه‌یركردنی یاری زیزۆ له رێگه‌ی تیڤی دانیشتوومه و به‌رده‌وامیش هانده‌ری سه‌رسه‌ختی زێدان بوومه.