سوپای عێراق خاڵێكی سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌به‌شه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد
K24 – شنگال:
شاندێكی سه‌ربازیی عێراق سه‌ردانی شنگالی كرد. سوپای عێراق ئه‌و تاكه ده‌روازه سنوورییه‌ی له ده‌ست یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) بوو، كۆنتڕۆڵیان كرد و هێزه‌كانی نزیك له "په‌كه‌كه" له ژماره‌یه‌ك خاڵ و بازگه‌دا پاشه‌كشێیان كردووه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن، عوسمان غانمی، سه‌ردانی شنگالی كرد.
به گوێره‌ی زانیاریی په‌یامنێری "كوردستان24"، مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان "یه‌به‌شه" و سوپای عێراقه.
له دوو رۆژی رابردوودا "یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال" و سوپای عێراق رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه. له ئاكامدا سێ سه‌ربازی عێراق كوژران.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی "یه‌به‌شه"ش كۆببێته‌وه.
ماهر شنگالی، په‌یامنێری "كوردستان24" له شنگال رایگه‌یاند، سوپای عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، "نابێت هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ست له كاروباری ئیداریی ناوچه‌كه وه‌ربده‌ن و خاڵی گومرگیی دابنێن".
گوتیشی: "سوپای عێراق خاڵی گومرگیی "ئوم ده‌بان"ی له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی "خانسۆر"ی سه‌ر به ناحیه‌ی "سنوونێ"ی كۆنتڕۆڵ كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و خاڵه گومرگییه، له سنووری شنگالدا، بڕبڕه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی هێزه‌كانی نزیك له په‌كه‌كه بوو".
روونیشی كرده‌وه، "دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و خاڵه گومرگییه له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، یه‌به‌شه له ژماره‌یه‌ك باره‌گا و خاڵی پشكنین پاشه‌كشێی كردووه".
سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر، هێزه‌كانی "حه‌شدی شه‌عبی" و "یه‌به‌شه" رێككه‌وتن، كه "یه‌به‌شه" به ته‌نیا ناوچه‌كانی خانه‌سۆر، گرعوزێر و كۆمه‌ڵگه‌ی سیپا شێخ خدر له رووی ئه‌منییه‌وه بپارێزن.
هه‌ریه‌ك له حه‌شدی شه‌عبی و یه‌به‌شه، رێگه ناده‌ن ئیداره‌ی هه‌ڵبژێردراوی ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. یه‌به‌شه ئیداره‌یه‌كی خۆبه‌ڕێوبه‌ری له شنگال دروست كردووه. هیچ كام له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی نایناسن و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن.
ئ.ر