به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی مووسڵ له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
K24 – مووسڵ:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاری دا، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندرووستی پارێزگاكه به تۆمه‌تی "كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دان" له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ تاوتوێكردنی پرسی ژێرئاوكه‌وتنی "كه‌ڵه‌ك – قه‌یاغ"ی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری مووسڵ به‌ڕێوه‌برد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا، فه‌لاح تائی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی نه‌ینه‌وا له كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت.
هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ "كه‌مته‌رخه‌می" و به ده‌نگه‌وه نه‌چوونی قوربانیان و بریندارانی رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ رایانگه‌یاند، تا كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌م جۆره بووه: 55 كه‌س رزگاركراو، 95 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یه‌كی نه‌زانراویش بێسه‌روشوێنن.