بەریتانیا: له ههموو رووێكهوه پاڵپشتی حکوومەتی داهاتوو دهبین
K24 - ههولێر:
مارتن وار، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، لە ڕێگەی کوردستان 24ەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە كابینهی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زوو پێکبێت.
مارتن وار گوتیشی: "ساڵی رابردوو چەندین کاری ئەرێنی روویانداوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە نێوانی هەولێر و بەغدا".
ههروهها گوتی: "بەریتانیا له ههموو رووێكهوه پاڵپشتی حکوومەتی داهاتوو دەبێت، بە تایبەتی لە ئەنجامدانی چاکسازی".
كۆنسوڵی گشتیی بهریتانیا راشیگهیاند، وڵاتهكهی وەبەرهێنانی زیاتر و پاڵپشتیی زیاتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و گوتی: " بۆ نموونە پرۆگرامێک هەیە بۆ چاکسازی، راوێژکارانی بهریتانیا لەو پرۆگرامەدا ڕۆڵی گەورەیان هەیە و بەردەوام دەبن، بە تایبەتی لە بواری چاکسازیی ئابوووری وسەربازی".
ئ. م