هێنده‌ی نه‌مابوو ڤایكینگهكهی نه‌رویج به چاره‌نووسی تایتانیك بگات
K24 - هه‌ولێر:
دوای وه‌ستانی هه‌ر چوار بزوێنه‌ره‌كه‌ی، هێنده‌ی نه‌مابوو شه‌پۆله به‌هێزه‌كانی ده‌ریا، ڤایكینگ سكای، كه كه‌شتییه‌كی گه‌شتیاری گه‌وره‌ی نه‌رویجییه، به چاره‌نووسی تایتانیك بگه‌یه‌نێت.
تیمه‌كانی فریاگوزاری ده‌ریایی، توانیان سێ له بزوێنه‌ری كه‌شتییه‌كه‌ی بخه‌نه‌وه كار و تاڕاده‌یه‌ك خۆی له‌به‌ر شه‌پۆله‌كان رابگرێت، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه بگاته‌وه ئه‌و كه‌ناره‌ی لێوه‌ی هاتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئافتونبلادیت"ی سویدی، تا ئێستا له كۆی هه‌زار و 300 سه‌رنشین، نزیكه‌ی 262یان رزگاركراون، تا ئێستاش هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنییان به‌رده‌وامه.
EU: Viking Sky cruise ship running aground off Norway | March 23 2019 | Bloomberg | ? Alexus Sheppard https://t.co/pNeMuyP36k pic.twitter.com/zGyyeOXDk5
— redball (@redball2) March 23, 2019
تیمه‌كانی فریاگوزاری له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه سه‌رنشینان رزگار ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر هه‌لیكۆپته‌رێك جێگه‌ی 10 بۆ 15 كه‌سی هه‌یه بیانگه‌یه‌نێته‌وه وشكانی.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه، له مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه‌دا بوونه و تا ئێستاش مه‌ترسییه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه.
ئێستا كه‌شتییه‌كه به‌هۆی شه‌پۆله به‌هێزه‌كان، له ده‌ریای رۆژئاوای نه‌رویج گیری خواردووه، وه‌ك له ڤیدیۆكانیش ده‌رده‌كه‌وێت، له دیمه‌نه‌كانی ناو فیلمی تایتانیك ده‌چێت و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری كه‌شتییه‌كه ده‌كه‌ن و به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون.
Helicopter video from the evacuation of 1,300 passengers from the Viking Sky cruise ship off the coast of Norway. The vessel has been able to restart one of the engines and is now anchored two kilometres from land. https://t.co/E8sAKj3hnS @seaandcoast1 pic.twitter.com/jFdiZfKVVO
— ?? ???? ?????™ (@amitdelhi15) March 23, 2019