ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی گرێبه‌سته مێژووییه‌كه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
ریڤاڵدۆ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو نێیمار یان مباپێ بگوازێته‌وه، چونكه فلۆرێنتینۆ پێرێز پێیوایه ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌م یاریزانانه ده‌توانێت كریستیانۆ له‌بیری هانده‌رانی ریال مه‌درید بباته‌وه.
ریڤاڵدۆ پێشنیار بۆ زینه‌دین زێدان ده‌كات كه پێویسته بۆ وه‌رزی داهاتوو نێیمار یان مباپێ بكاته به‌شێك له پرۆژه گه‌وره‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو.
ریڤاڵدۆ پێیوایه ریال مه‌درید بڕیاری كۆتایی داوه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو له نێوان نێیمار و مباپێ یه‌كێكیان بگوازێته‌وه.
ریڤاڵدۆ ده‌شڵێـت: راسته پاریس سانجێرمان له هاوینی داهاتوو به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك دروست كه باسی نێیمار و مباپێ بكات، به‌ڵام زێدان ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێت به پاڵپشتی پێرێز ده‌ستخستنی یه‌كێك له‌م دوو ئه‌ستێره‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌م دوو یاریزانه بۆ به‌هێزكردنی هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید پێویستییه‌كی گه‌وره‌یه.
ئه‌م قسانه‌ی ریڤاڵدۆ له كاتێكدایه كه میدیاكانی ئیسپانیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زێدان و پێرێز بۆ وه‌رزی داهاتوو پلانێكی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ بنیاتنان و نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید.