هه‌واڵگری عێراق: به‌رپرسی په‌لاماره كیمیاییه‌كانی داعش ده‌ستگیركراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراق، رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه به‌رپرسی هێرشه كیمیاییه‌كانی داعش بووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، بۆ كه‌ناڵی (RT)ـی رووسی راشیگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه به‌رپرس بووه له "لیوای داوود"، ئه‌و لیوایه تایبه‌ت بووه به به‌كارهێنانی كیمیایی له ریزی چه‌كدارانی داعشدا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، "ئه‌و ده‌ستگیركراوه، له عێراق و شام چه‌ند په‌لامارێكی به گازه كوشنده‌كان ئه‌نجامداوه".
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، "ئه‌و كه‌سه پێشتر له سووریا ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی عێراق كراوه‌ته‌وه".
كه‌ناڵه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی "ئه‌بو عومه‌ر مه‌رعاوی"ـیه، به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه. له وه‌رشه‌یه‌كی داعشدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاره‌زای تاجیكستانی كاریكردووه.
پێشتر له كاتی په‌لاماره‌كانیان له دژی هێزی پێشمه‌رگه، له میحوه‌ره‌كانی گوێڕ و مه‌خمور، چه‌كدارانی داعش گازی كوشنده‌یان دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كارهێنابوو.
ئ.ڕ