زیاتر له 20 كوردی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی داعش گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24- سحێلا:
ئه‌مڕۆ 21 كوردی ئێزدی رزگاربووی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، كه له شه‌ڕی باغۆزی رۆژهه‌ڵاتی سووریا رزگار كراون، گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به كه‌سوكاره‌كانیان شاد بوونه‌وه.
له كاتی گه‌یشتینیان بۆ شوێنی به‌یه‌ك شادبوونه‌وه‌یان، كه له سێڕیانی گرشین بوو له سه‌ر رێگای سحێلا، تیمی كوردستان 24ـیش ئاماده بوو، ڕاسته‌وخۆ دیمه‌نه‌كانی ده‌گواسته‌وه.
هه‌رچه‌نده گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 21 رزگاربووه، بووه‌ته جێگای دڵخۆشیی كه‌سوكاره‌كانیان، به‌ڵام تا ئێستاش برینی خانه‌واده‌كانیان به ته‌واوه‌تی ساڕ‌ێژ نه‌بووه، چونكه وه‌ك خۆیان به قورگی پڕ گریانه‌وه باسی ده‌كه‌ن، هێشتا زۆرێك له كه‌سه نزیكه‌كانیان ماون، كه هیچ سۆراخێكیان نازانن.
له كاتێكدا له دوو رۆژی رابردوودا داعش دوا مۆڵگه‌ی خۆی له رووی جوگرافییه‌وه، له باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له ده‌ست دا و هیچ شوێنێكیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌دان رفێندراوی ئێزدی، كه له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه رفێندرابوون، چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه، كه‌سوكاره‌كانیان له رێگه‌ی كوردستان 24 داوا ده‌كه‌ن، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه.
H.B