ئه‌مەریكا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 - واشنتن
جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش، له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستا24 له واشنتن رایگه‌یاند، هه‌میشه له هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر و به‌غدا و وڵاتانی ناوچه‌كه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سووریا. ئاماژەی بەوەش دا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ سووریا، ئێستا مه‌ترسیی داعش له عێراق زیاتره.
جه‌یمس جێفری گوتی: "ئێمه وه‌ك ئه‌مەریكا هاوپه‌یمانانمان له هه‌ولێر و به‌غدا به هاوپه‌یمانێكی گرنگ ده‌بینین له شه‌ڕی دژ به داعش، هه‌روه‌ها به هاوبه‌شێكی گرنگیشیان ده‌بینین، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له سووریا رووده‌دات. ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، هه‌ولێر، توركیا، ئوردنییه‌كان و سعودییه‌كان له هه‌ماهه‌نگیداین بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانانه‌ی، كە له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن".
گوتیشی: "له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش، مه‌ترسییه‌كه له عێراق زیاتره به به‌راوورد به سووریا، چونكه شكسته‌كه‌یان له سووریا نوێیه و تووشی شۆك بوون، به‌ڵام له عێراق كاتێكی زیاتریان له‌به‌رده‌ست بووه تاوه‌كو هێرش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داعش ئێستا هیچ شوێنێكی له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه تاوه‌كو بتوانێت به ئاسانی جموجۆڵ بكات".
ھ.م