په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان هه‌وڵه سیاسییه‌كان له دژی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌كات
K24 - به‌غدا:
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نابڕدرێت، ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌بیسترێن، راست نینز دووپاتیشی كرده‌وه، پرسی مووچه بووه‌ته یاسا و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
گوتیشی: "بۆ بڕینی پشكی مووچه‌ی هه‌رێم، ده‌بێت تانه له یاسای بودجه‌ی 2019 بدرێت، تا عادل عه‌بدولمه‌هدیش سه‌رۆكوه‌زیران بێت، ئه‌وه روونادات".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان 24ی راگه‌یاند، پرسی داهات و نه‌وت، پرسی گرنگن و ئێستاش هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو دۆسیه‌یه".
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دارایی گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌وه كراوه، كه هه‌رێمی كوردستان داهاتی ناوخۆ نانێرێت، بۆیه ده‌بێت له‌و بڕه بودجه‌یه كه‌م بكرێته‌وه، كه ئێستا بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ش گوتی: "ئێمه ئه‌وه‌شمان ره‌تكردووه‌ته‌وه و به روونی پێمانگوتن، پرسی مووچه به دووره له هه‌موو ململانێیه‌كی سیاسی".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئاشكراشی كرد، ئێستا له به‌غدا هه‌وڵێكی سیاسی هه‌یه، به ناوی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ لێدان له عادل عه‌بدولمه‌هدی، عه‌بادی خودی خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كات و په‌رله‌مانتارانیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبینیان كردووه، هه‌نگاوه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد، باسیان له‌وه ده‌كرد، گوایه گرفت بۆ مووچه فه‌رمانبه‌ران له به‌غدا دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تكراونه‌ته‌وه.
ئ. م