به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می دایك و باوكێك خه‌ریك بوو منداڵێك بخنكێت
K24 - هه‌ولێر:
هێنده‌ی نه‌مابوو به هۆی كه‌مته‌رخه‌می دایكێك، منداڵێك له‌ناو حه‌وزێكی ئاو بخنكێت.
تۆڕی هه‌واڵی "ئه‌ی بی سی" نیوزی ئه‌مه‌ریكی، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له كامێرا چاودێری وه‌رگرتووه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتێك منداڵێك ژێر ئاو ده‌كه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی بزانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو حه‌وزه‌كه‌شدان نایبینن.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، منداڵی یه‌كه‌م، كه كوڕێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانه، ژێرئاو ده‌كه‌وێت و خه‌ریكه ده‌خنكێت، به‌ڵام كه‌س پێی نازانێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕه سێ ساڵانه‌كه‌یه هیچ قسه‌یه‌ك ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كارمه‌ندانی شوێنه‌كه، منداڵه‌كه رزگارده‌كات و له رێگه‌ی كرداری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و به‌تاڵكردنی ئاوی ناو سییه‌كانی، ژیانی ئه‌و كوڕه سێ ساڵییه رزگار ده‌كات، ره‌نگه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ش، به‌خێوكه‌رانی منداڵه‌كه سزا بدرێن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كانیش، باری ته‌ندرووستی منداڵه‌كه جێگیره.