كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی ده‌ستیپێكرد
K24 - سلێمانی:
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، 11ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتییه، بڕیاریش بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی دوكان بێت، به‌ڵام به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، گوازرایه‌وه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریش له هه‌ولێر لێكنزیكبوونه‌وه هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی داوای چه‌ند پۆستێكی كردبوو، وه‌كو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، كه به‌ر گۆڕان كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و سامانه سرووشتییه‌كان.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پارتی ئاماده نه‌بووه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان بداته یه‌كێتی، هه‌رچی وه‌زاره‌تی ناوخۆشه پارتی پێشنیازی بریكارێكی بۆ یه‌كێتی كردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی پێشنیازی دوو ساڵ به دووساڵی كردووه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام پارتی پێداگره له‌سه‌ر پۆستی بریكار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له كه‌مال كه‌ركووك، عه‌لی حوسێن، عه‌لی عه‌ونی، فرسه‌ت سۆفی، دڵشاد شه‌هاب، كاكه‌مین نه‌جاڕ و هێمن هه‌ورامی.
شاندی یه‌كێتیش پێكهاتووه له عیماد ئه‌حمه‌د، رزگار عه‌لی، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، له‌تیف شێخ عومه‌ر، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی.