ههڵهبجه هۆڵی شانۆی نییه
K24 - ھەڵەبجە
لە شاری ھەڵەبجە، بەبۆنەی رۆژی جیھانی شانۆ چەند چالاكییەك بەڕێوەچوون و شانۆكارانیش داوای ھۆڵێكی تایبەت بە شانۆ دەكەن لە شارەكەیان و دەڵێن تا ئێستا ھەڵەبجە ھۆڵی تایبەت بە چالاكییەكانی شانۆی نییە.
لە رۆژی جیھانی شانۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ھەڵەبجە و لەژێر چاودێری پارێزگاری ھەڵەبجە یەکەمین کەرنەڤاڵی شانۆیی گۆران-یان بۆ خوێندنگاکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە رێکخست کە 14 خوێندنگا بەشداریان تێدا کردبوو. شانۆکارانی شارەکەش داواکارن، ھۆڵیکی شایستە تایبەت بە شانۆیان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی شانۆكاران بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ھ.م