په‌نجا رۆژه ئێزدییه‌كان چاوه‌ڕێی دیاریكردنی میرێكی نوێن
K24 – شنگال:
زیاتر له په‌نجا رۆژ به‌سه‌ر كۆچی دوایی میری ئێزدییان تێپه‌ڕیوه، تاوه‌كو ئێستا كوردانی ئێزدی بێ میر ماونه‌ته‌وه و جێگره‌وەی میر ته‌حسینیان هه‌ڵنه‌بژاردووه.
كوردانی ئێزدی داوا له بنه‌ماڵه‌ی میر ده‌كه‌ن، په‌له له دانانی میری نوێ بكه‌ن. له‌م رووه‌شه‌وه وه‌كیلی میر، حازم به‌گ ئاشكرای كرد، كە له ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا، ژمارەیەك كه‌س كاندیدن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه میر.
رۆژی 28ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2019، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا و دوای نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵ له میرایه‌تی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.