"زێدان و پێرێز له كۆبوونهكهیان به هه‌واڵێكی خۆش هاتنه ده‌ره‌وه"
رۆژنامه‌نووسێكی ئیتاڵیا راپۆرتێكی له باره‌ی گرێبه‌ستێكی نوێی ریال مه‌درید بڵاو كردۆته‌وه و ئاشكرای كردووه زینه‌دین زێدان و فلۆرێنتینۆ پێرێز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان كردووه و له‌سه‌ر كڕینی ماورۆ ئیكاردی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
تاكیناردی پاڵمیری رۆژنامه‌نووسی ناسراوی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید ده‌زانێت له‌م هاوینه زۆر قورسه بتوانن كلیان مباپێ له چنگی پاریس سانجێرمان ده‌ربهێنن، بۆیه هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی ماورۆ ئیكاردی ده‌ستپێكردووه و ده‌یانه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشبه‌ره ئارجێنتینایه كه‌مێك قه‌ره‌بووی رۆیشتنی كریستیانۆ له هێڵی پێشه‌وه بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ماورۆ ئیكاردی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان له كێشه‌یه‌كی قووڵ دایه و بڕیاری رۆیشتنی له یانهكهداوه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نیشانی كاپتنیشی لێ وه‌رگیرایه‌وه و دوای 40 رۆژ مانگرتن و دووركه‌وتنه‌وه له ئینته‌ر میلان به ناچاری بۆ راهێنانه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه چاوه‌ڕێ ده‌كات پاشان جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه ده‌پێچێته‌وه.
ماورۆ ئیكاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی بارسێلۆنا ده‌ركه‌وتووه، دواتر یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئه‌م یاریزانه‌ی هه‌رزانفرۆش كرد و به 270 هه‌زار پاوه‌ند به یانه‌ی سامپدۆریای فرۆشت، دوای دوو وه‌رز به 11 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ئینته‌ر میلان، ئیكاردی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر له كۆی 210 یاری، 122 كۆڵ و 26 ئاسیستی تۆمار كردووه.